خۆشه‌ويستى بارێكی ئاساییه، خۆشه‌ویستی ئه‌و هه‌سته‌يه كه مرۆڤ ده‌ستی پێده‌كات به‌رامبه‌ر به‌كه‌سێكی تر، خۆشه‌ویستی ئه‌و سۆزه‌یه كه وا له‌مرۆڤ ده‌كات هه‌ستێكی شه‌رمنمان له‌لا دروست ببێت، هه‌ست به‌دڵخۆشی بكه‌ین.
په‌ندێكی پێشینان ده‌ڵێت: باوه‌ڕ مه‌كه‌ن به كه‌سێك كه وتی: خۆشم ئه‌وێیت ئه‌گه‌ر خۆی خۆشنه‌ویست.
ئێمه‌ی مرۆڤ پێویسته سه‌ره‌تا خۆمانمان خۆشبوێت تا بتوانین كه‌سێكی تریشمان خۆش بوێت، كه‌سێك كه خۆی خۆشنه‌وێت، نه‌ك ته‌نها ناتوانێت كه‌سێكی تری خۆشبوێت، به‌ڵكو ناشتوانێت خۆشه‌ویستی لایه‌نی به‌رامبه‌ریش بێت. له‌لایه‌كی تریشه‌وه خۆشه‌ویستی ئێوه تا ڕاده‌یه‌كی زۆر به‌وه‌وه به‌ستراوه، كه تا چ ئه‌ندازه‌یه‌ك نرخ بۆ خۆتان داده‌نێن‌و خۆتانتان خۆشده‌وێت. ئێمه هه‌میشه كاتێكی زۆر بۆخۆشه‌ویست بوون سه‌رف ده‌كه‌ین. هه‌روه‌ها هه‌وڵ ده‌ده‌ین تا هاوسه‌ر، یان ده‌ستگیرانه‌كه‌مان خۆشی بوێین‌و چێژ له‌م هه‌وڵه‌شمان وه‌رده‌گرین.
چۆنیه‌تی تێگه‌شتن له‌خۆشه‌ویستی راسته‌قینه:
تێگه‌یشتن له‌خۆشه‌ویستی راسته‌قینه ئاسان نیه، به‌تایبه‌ت خۆشه‌ویستی له‌نێوان دوو كه‌س، تێگه‌یشتن له‌خۆشه‌ویستی راسته‌قینه ماوه‌یه‌كی زۆری ده‌وێت، به‌ئارامی، ده‌بێت یه‌كترمان قبوڵ بێت كاتێك خۆشه‌ویستی له‌نێوان دوو تاكدا دروستده‌بێت.
ئێستا وڵده‌ده‌ین بتوانین تێبگه‌ین له‌خۆشه‌ویستی راسته‌قینه، به‌ڕاستی ئێمه پێویسته تێبگه‌ین له‌و كه‌سه‌ی كه ده‌یه‌وێت خۆشه‌ویستی بكات، ئه‌گه‌ر ته‌نها كه‌سێك بیر له‌خۆی بكاته‌وه، یان ئه‌گه‌ر كه‌سێك ته‌نها پێداویستیه‌كانی خۆی بزانێت، هه‌روه‌ها پێداویستیه‌كانی كه‌سی به‌رامبه‌ر پشتگوێ بخه‌ین، ئه‌وا ناتوانین له‌خۆشه‌ویستی راسته‌قینه تێبگه‌ین.
كه‌ی خۆشه‌ویستی ده‌ست پێده‌كات ؟
زۆرێك له‌لێكۆڵینه‌وه‌كانی پسپۆڕانی ده‌روونناسی كۆمه‌ڵایه‌تی جه‌ختیان كردۆته‌وه كه‌خۆشه‌ویستی )به‌لێكچون ده‌ست پێده‌كات و به‌جیاوازی كامڵ ده‌بێت
مه‌به‌ست له‌جیاوازی ته‌واوكردنی یه‌كتره نه‌ك ڕه‌تكردنه‌وه، واته مرۆڤ له‌سه‌ره‌تادا ئاره‌زووی نزیكبونه‌وه ده‌كات له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌له‌خۆی ده‌چن
یاخود له‌خۆیه‌وه نزیكه، هه‌تا لێكچونه‌كه زیاتربێت هێزی ڕاكێشان بۆلای یه‌كتر ئاسانتر و خێراتر ده‌بێت به‌جۆرێك ده‌چنه قولایی هه‌سته‌وه به‌لام دوای ئه‌م
قۆناغه خۆشه‌ویستی ده‌كه‌وێته كێشه‌وه كه له‌ڕاستیدا به‌هۆی ده‌ركه‌وتنی جیاوازیه‌كانه‌وه‌یه كه شتێكی سروشتیيه‌به‌ڵام نازانن چۆن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP