سەنتەری بومەلەرزەزانی ئەوروپا و دەریای ناوەڕاست بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە 27-2-2023 لە ئەندەنوسیا بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.5 پلە بە پێوەری ڕێختەر ڕوویداوە.
سەنتەرەکە ئاماژەی بۆئەوەشکردووە، بوومەلەرزەکە سه‌عات ٠١:٢٦ ده‌قیقه‌ی بەیانی ئەمڕۆ ڕوویداوە.
ئه‌وه‌شيخستووه‌ته‌رِو: ناوەندی بوومەلەرزەکە دەکەوێتە قووڵایی 12کم و بە دووری 101کم لە شاری پالو لە دورگەی سولاوسی، به‌ڵام تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی قوربانی و زیانه‌كان رانه‌گه‌یه‌ندراون.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، وەزارەتی حاڵه‌ته نائاسایییه‌كانی کازاخستان رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.6 پلە تۆمارکراوە.
وەزارەتەکە لە راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژەی بۆئەوەشکردووە:"ناوەندی بوومەلەرزەکە لەسەر سنووری قیرغیزستان و چین، بە دووری ٢٧٨ کم لە باشووری ڕۆژهەڵاتی شاری ئەلماتای کازاخستان ڕوویداوە. ئەم بوومەلەرزەیەش له جۆری وزەی( ١٢.١)ه‌و گوڕەکەی ٥.٦ بووە، لە قووڵایی ١٠ کم بوو.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، له‌هەمان ناوچە، چەند سه‌عاتێك پێش ئەو بوومەلەرزانەی كه باسكران، لە سه‌عات 03.42 بە کاتی ناوخۆ (00.42 بە کاتی بەغدا) بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.9 پلە روویداوه، به‌ڵام تا ئێستا هیچ زانیارییه‌ك لەبارەی زیان و قوربانییه‌كان بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP