عه‌مید حسێن ته‌میمی، به‌ڕێوبه‌ری ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی تاوانی ڕێكخراو له وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایگه‌یاند، هه‌ركه‌سێك ئاسایشی خۆراك تێكبدات و نرخی خۆراك زیاد بكات سزا ده‌درێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد:" به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تاوانی ڕێكخراو له چوارچێوه‌ی یاسای پاراستنی به‌كاربه‌رانی عێراقدا كارده‌كات، كه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و یاسادانه‌ری عێراقه‌وه ده‌رچوه، سزاكانیش له نێوان غه‌رامه‌كردن و زیندانیكردندا دیاریكراون، كه له 250 هه‌زار دیناره‌وه ده‌ستپێده‌كات و ده‌گاته 15 ملیۆن دینار، هه‌روه‌ها سزای زیندانیكردنیش ده‌گاته پێنج ساڵ بۆ ئه‌وانه‌ی سه‌رپێچی یاسا ده‌كه‌ن.
باسی له‌وه‌شكرد، هه‌ماهه‌نگی له نێوان وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ و كشتوكاڵدا هه‌یه بۆ چاودێریكردنی نرخه‌كان له بازاڕه‌كاندا و لێپرسینه‌وه له‌و كه‌سانه‌ی ئاسایشی خۆراك تێكده‌ده‌ن.
رونیشیكرده‌وه، وه‌زاره‌تی ناوخۆ هێڵێكی ته‌له‌فۆنی به ژماره 144 بۆ سكاڵاكان دیاریكردوه‌و په‌یوه‌ندیكردن به خۆڕاییه و ناسنامه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی په‌یوه‌ندیده‌كات به نهێنی ده‌هێڵدرێته‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP