سەرچاوەیەکی ئەمنی ئاشکرای کرد لە سەنتەری شاری ناسریە مامۆستایەکی زانکۆ لەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا له‌ناوەندی پارێزگای زیقار (باشووری عێراق) تیرۆركرا.
سەرچاوەكە ئەوەشی خستەڕوو، "کەسێکی نەناسراو (دکتۆر عەقیل عەبدوڵڵا الشامی) مامۆستای زانکۆی لەبەردەم ماڵەکەی خۆی لە سەنتەری شاری ناسریە داوه‌ته‌به‌ر گولله‌ی ده‌مانچه‌و تیرۆری كردووه.
ئه‌مه له‌كاتێكدا، لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌دان سه‌باره‌ت به هۆكاری تیرۆركردنه‌كه هیچ زانیارییه‌كیان بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.
شاری ناسریە یه‌كێكه له‌و شارانه‌ی كه به‌رده‌وام خۆپێشاندنی ناڕه‌زایی تێدا ئه‌نجام ده‌درێت، به‌تایبه‌ت له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا خۆپیشاندانه‌كان زۆرجار پێكدادانی نێوان هێزه ئه‌منییه‌كان و خۆپیشانده‌رانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP