كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌بۆنه‌ی 44مین ساڵیادی دامه‌زراندنی ئێزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌و رایگه‌یاند:" ئێزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستان خاوه‌ن مێژوویه‌كی پڕشنگداره‌و له ئه‌وێ رۆژێی خه‌باتی شاخ ببووه ده‌نگی شۆڕش و سه‌رجه‌م گه‌لی كوردستان، په‌یامه‌كانی بزوێنه‌ری رۆحی شۆڕشگێڕی و وتاره‌كانی لووتكه‌ی ئه‌ده‌بی مقاوه‌مه‌ت بوون، بۆ گه‌لی كوردستان وێستگه‌ی به‌رگریكردن و به‌ره‌نگاربوونه‌وه بوو دژی زوڵم و سته‌می به‌عس. له راپه‌ریندا، ئێزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستان مینبه‌ری سه‌ره‌كی و تاكه كه‌ناڵی په‌یوه‌ندی نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌و رێكخستنه نهێنییه‌كان و خه‌ڵكی كوردستان بوو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: دوای (٤٤) ساڵ له ده‌ستپێكردنی یه‌كه‌م په‌خشی، سه‌ره‌ڕای پێشكه‌وتنه‌كانی بواری میدیا‌و راگه‌یاندن، هێشتاش ئێزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستان وه‌ك كه‌ناڵێكی میدیایی سه‌نگین و خاوه‌ن رابردوویه‌كی گه‌ش جێی ئومێده، هیواخوازم له پێشكه‌وتنی به‌رده‌وامدا بن و بتوانن ئه‌م مێژووه پڕ سه‌روه‌رییه به نه‌مری و زیندوویی بهێڵنه‌وه‌و په‌ره‌ی زیاتر به كاره‌كانتان بده‌ن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP