ژماره‌یه‌ك له هاوڵاتیانی كورد‌و توركمانی دانیشتوی ناوچه‌كانی تۆپزاوا، و تركه‌ڵان و به‌شیر و یایچی ، دژی دروستكردنی كۆمه‌ڵگه‌ی نیشته‌جێبون له‌سه‌ر زه‌ویه‌كانیان له باشوری كه‌ركوك، له‌به‌رده‌م ده‌رگای فڕۆكه‌خانه‌ی شاره‌كه خۆپیشاندانیان ئه‌نجامداو داوایانكرد، مافه‌كانیان بۆ بگه‌ڕێندرێته‌وه.
خۆپیشانده‌ران هۆشداریشیاندا له‌وه‌ی، به‌رده‌وامی به ناره‌زایه‌تیه‌كانیان ده‌ده‌ن ئه‌گه‌ر مافه‌كانیان بۆ نه‌گه‌ڕێندرێته‌وه‌و ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی كه بڕیاریشه له‌سه‌ر زه‌ویه‌كانیان دروستبكرێت، به "ته‌عریب" وه‌سفیان كرد.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP