به‌ هه‌وڵی په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی پردی ئه‌ڵوه‌ن نۆژه‌ن ده‌كرێته‌وه‌

کوردستان
12:05 - 2023-03-24

به‌ هه‌وڵی سۆزان مه‌نسور په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق پردی ئه‌ڵوه‌ن له‌ خانه‌قین نۆژه‌ن ده‌كرێته‌وه‌.

سۆزان مه‌نسور په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاندووه‌: پردی ئه‌ڵوه‌ن به‌ یه‌كێك له‌ پرده‌ دێرینه‌كانی عیراق داده‌نرێت و له‌ لیستی شوێنه‌واره‌كانی عیراقدا تۆماركراوه‌، هه‌وڵماندا ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و گه‌شتوگوزار و شوێنه‌واری عیراق وه‌ربگرین بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی.

سوزان مه‌نسور راشیگه‌یاندووه‌: پڕۆژه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی پردی دێرینی ئه‌ڵوه‌ن خراوه‌ته‌ ناو پڕۆژه‌كانی پارێزگای دیاله‌ بۆ ساڵی 2023.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP