ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی كۆی ئه‌و پاره‌یه ئاشكرا ده‌كات، كه تائێستا گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه بۆ عێراق له كۆی دوو ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلاره دزراوه‌كه‌ی ده‌سته‌ی گشتی باجه‌كان.
دادوه‌ر حه‌یده‌ر حه‌نون، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق رایگه‌یاند، تائێستا لێكۆڵینه‌وه‌كان له دۆسێی دزینی دوو ملیار‌و ٥٠٠ ملیۆن دۆلاره‌كه‌ی ده‌سته‌ی گشتی باجه‌كان به‌رده‌وامه‌و چه‌ندین كه‌سایه‌تی دیار‌و گه‌وره‌ش تێوه‌گلاون و چه‌ندین تۆمه‌تباری تریش ماون كه تائێستا ده‌ستگیرنه‌كراون، چونكه دادگا چاوه‌ڕوانی یه‌كلابوونه‌وه‌و ساغبوونه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڵگانه‌یه كه ئاراسته‌ی تۆمه‌تباره‌كان كراوه.
وتیشی، تائێستا ٤٠٠ ملیار دینار گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه بۆ عێراق.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP