ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان
داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتيی کرد بۆ بەرەنگاربوونەوەی کەمیی ئاوی خواردنەوە لە
ئاستی جیهانیدا هەنگاوی بەپەلە بگرنەبەر.
لە کۆتا ڕۆژی کۆنفرانسی ئاوی نەتەوە یەکگرتووەکان
کە سێ ڕۆژ لەمەوبەر لە نیویۆرک دهستیپێكرد، گۆتێریس وتی: هەموو هیوای مرۆڤایەتی بۆ
داهاتوو بە جۆرێک لە جۆرەکان بهنده بە دیاریکردنی
رێچكهیهكی نوێى زانستیی.
لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا وڵاتانی ئەندام و ڕێکخراوە
ناحکومییەکان و نوێنەرانی کۆمپانیاکان لەسەر چەندین رێكاری نا (پابهندگیر ـ غیر
ملزم) ڕێککەوتوون بۆ بەرەنگاربوونەوەی کەمیی ئاوی خواردنەوە لە جیهاندا.
کۆنفرانسەکە - کە چوارشەممەی ڕابردوو دەستی بە
کارەکانی کرد، و یەکەم کۆبوونەوەی نێودەوڵەتییە لە ساڵی ١٩٧٧ەوە کە تایبەت بوو بە
پرسی ئاو - سەبارەت بەوەی ئایا دەتوانرێت ئامانجەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان دهربارهی
ئاوی پاک بەدیبهێنرێت یان نا.
ڕاپۆرتی ئاوی جیهانیی - کە ڕۆژی چوارشەممە بڵاوکرایەوە
رایگهیاندووهكه:" ئەو پێشکەوتنانەی کە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی گەشەپێدانی
بەردەوام بەدەست هاتوون بە ناتەواون"
هۆشداریشیداوە
لەوەی کە زیادبوونی کێشە ژینگەییەکان و کێشە ئابوورییەکانی پەیوەست بە پیسبوونی زیاتری
ئاوی پاک بەو مانایەیە کە کەمیی ئاوی خواردنەوە بهرهو خراپتربوون بهردهوامه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP