داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی نزیکی 10 ملیار دینارە

ئابوری
12:25 - 2023-04-07

شەفافیەت داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی رادەگەیەنێت كە نزیکی 10 ملیار دینارە.

داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی لە رۆژی 1-4- 2023 تا 7-4-2023، بڕی 9 ملیار و 924 ملیۆن و 134 هەزار و 422 دینار بووە، بەجۆرێك كە زیاد لە 8 ملیار دیناری نەختینەیە و هەروەها زیاد لە 1 ملیار دینار بەشێوەی چەكە و نزیکی 300 هەزار دیناریش مقاصەیە.

سایتی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی یەك هەفتەی راگەیاندووە بەشێوەیەك، داهات بڕی 9 ملیار و 924 ملیۆن و 134 هەزار و 422 دینار بووە، بەجۆرێك كە 8 ملیار و 151 ملیۆن و 432 هەزار و 472 دیناری واتە %82 نەختینەیە و هەروەها 1 ملیار و 772 ملیۆن و 402 هەزار دینار واتە %18 بەشێوەی چەكە و بڕی 299 هەزار دینار مقاصەیە.

رۆژی 15-12-2022 دوای 30 ساڵ، حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر دەستی قوباد تاڵەبانی بوو بەخاوەنی پرۆژەی شەفافییەت لە داهات و خەرجی.

ئێستا رۆژانە دەتوانیت سەرجەم داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین لەسایتی شەفافییەتەوە بزانیت.

بەپێی نوێترین ئاماری سایتی شەفافیەت www.shafafiat.com، بڕیاریشە هەموو رۆژێك داهاتی ئەو شوێنانە بڵاوبكرێتەوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP