سه‌ره‌ڕای راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له نێوان سوپای سودان و هێزی پشتیوانیی خێرا له سودان، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 25ی نیسان 2023، له ده‌وروبه‌ری كۆشكی سه‌رۆكایه‌تیی و فه‌رمانده‌یی سوپا، ده‌نگی تۆپ و دژه فڕۆكه ده‌بیسترێت.
به‌پێی ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ، ئه‌مڕۆ لە دەوروبەری کۆشکی سەرۆکایەتیی و فەرماندەیی سوپا، به شێوه‌ی چڕ دەنگی تۆپ و چه‌كی دژە فڕۆکە بیستراوه.
ئه‌مه له‌كاتێكدا، دوێنێ دووشەممە، ئەمریکا رایگه‌یاند، سوپای سودان و هێزەکانی پشتیوانیی خێرا له‌سه‌ر ئاگربەست بۆ ماوه‌ی ٧٢ سه‌عات گه‌یشتوونه‌ته ڕككه‌وتن.
ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، هێزە چەکدارەکانی سودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا ڕێککەوتوون لەسەر جێبەجێکردنی ئاگربەستێکی سەرتاسەری کە لە نیوەی شەوی ٢٤ی نیسان دەستپێدەکات و ٧٢ سه‌عات دەخایەنێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP