سعودیە رۆژی جەژنی قوربانی دیاریكرد

جیهان
19:51 - 2025-05-27

 
شانشینی سعودیە ڕایگەیاند کە:" سبەینێ چوارشەممە یەكەم رۆژی مانگی زولحەجەیە و رۆژی هەینی 6ی6ی 2025 یەكەم رۆژی جەژنی قوربانی پیرۆزە"

 سعودیە ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 27ی ئایاری 2025 بینینی مانگی هیلالی راگەیاند و ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كرد :" ڕۆژی چوارشەممە (28ی 5ی 2025) یەکەم ڕۆژی (ژی الحجه‌)یه‌ و ڕۆژی هەینی 6ی حوزەیران یەکەمین ڕۆژی جەژنی قوربانە".
 
ئەمڕۆ دادگای باڵای سعودیە له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا داوای له‌ هاوڵاتییان كرد لە هەر شوێنێکی وڵاتەکەوە بن، چاودێریی بینینی مانگ بکەن، ئەگەر توانیان بیبینن بە زووترین کات پەیوەندی بە نزیکترین دادگای ناوچەکەیانەوە بکەن بە مەبەستی شاهێدیدان بە بینینی مانگ."

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP