موقتەدا سەدر، رێبه‌ری ڕەوتی سەدر، لە ساڵیادی شەهیدبوونی باوکی‌دا، سەید محەمەد سەدر، بڕیاری راگرتنی مەراسیمی پرسەو ماته‌مینی دا و سه‌ردانیكردنی مەزارگەکەی باوكیشی بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ داخست.
رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در لەتۆمارێکی دەنگیدا کە لە لە تویتەر بڵاویکردووه‌تەوە دەڵێت: "من له‌و كه‌سانه نیم كه نکۆڵی لە فەزیلەتی ئینسانه خۆشەویست و گوێڕایەڵ و دڵسۆزەکان بکەم و تا ئێستاش خۆشەویست و وەفادارو خزمه‌تكاریانم، چونكه به‌م شێوه‌یه په‌روه‌رده كراوین".
ده‌شلێت:"دەمەوێت خۆم و دڵسۆزان بپارێزم و به‌دووربگرم، لە کردەوەی كه‌سانی نامۆ و گەندەڵکار و ئەوانەی بیروباوەڕی چه‌وتیان هەیە و بانگەشەی ئەوە دەکەن کە من ئیمامی مەهدیم، ئەمە درۆ و چەواشەکاریی و مەترسیدارە، من ته‌نها موقتەدا بن محەمەد بن محەمەد سادق، کوڕی محەمەد مەهدی بن ئیسماعیل سەدرم".
راشیگه‌یاندووه:"باشترین سزا بۆ ئەو گروپ و كۆمه‌ڵه خه‌ڵكه دوڕوانەی پشتیوانیان دەکەن لە گەندەڵكاران، بێبەشکردنی هەموانە لە پرسە و ماتەمینی ساڵیادی شەهیدبونی باوکمدا بۆ ئەمساڵ".
موقتەدا سەدر ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردووه كه (ئه‌و) وه‌ك ئه‌مینداری گشتی مه‌رقه‌دی باوكی، بڕیاریداوە سەرجەم مەراسیمەکانی پرسه‌و ماتەمینی لە نەجەف رابگرێت و بۆ ماوەی پێنجیش ڕۆژش مەزارگەی شەهید سەدری باوکی دابخات.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP