مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و پارتی راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه‌

کوردستان
15:07 - 2023-05-21

ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لە پیرمام کۆبوونەوە و پاش کۆبوونەوەکەش راگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە.

لە راگەیەندراوەکەی یەکێتی و پارتی دا هاتووە: "بابەتی هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا و ژمارەیەک پرسی پەیوەندیدار بە بارودۆخی کوردستان تەوەری کۆبوونەوەکە بوون و لێکتێگەیشتنی ئەرێنی بۆ پرسەکان هەبوون، هەندێک بابەتی دیکە کە پێویستییان بە گفتوگۆی زیاتر هەیە لە کۆبوونەوەکانی ئایندەدا بڕیاری پێویستی لێدەدرێت".

دەقی راگەیەندراوەکە

ئەمڕۆ ٢١-٥-٢٠٢٣ کۆبوونەوەی هاوبەشی هەردوو وەفدی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لە (پیرمام) ئەنجامدرا، بابەتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی خۆیدا و ژمارەیەک پرسی تری پەیوەندیدار بە بارودۆخی کوردستان و پەیوەندی هەردوولا تەوەری گفتوگۆکان بوون و لێکتێگەیشتنی ئەرێنی بۆ زۆر لە پرسەکان هەبوون.

هەندێ بابەتی تر کە پێویستیان بە گفتوگۆی زیاتر هەبوو لە کۆبوونەوەکانی ئایندە بڕیاری پێویستی لێ دەدرێت.

مەکتەبی سیاسی                                                           مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان                                    پارتی دیموکراتی کوردستان


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP