ده‌زگای هه‌واڵگری عیراق ده‌ستگیركردنی گه‌وره‌ترین تۆڕی بازرگانیكردن به مرۆڤ و به قاچاغی راگه‌یاند.
ده‌زگای هه‌واڵگری عیراق له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، گه‌وره‌ترین تۆڕی بازرگانیكردن به مرۆڤ و به قاچاخیان ده‌ستگیركردوه كه ئه‌ندامه‌كانی پاكستانی بون و ویستویانه له‌سنوره‌كانی پارێزگای به‌سڕه‌وه بێنه ناو عێراقه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ده‌ستگیركردنی ئه‌و تۆڕه به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هه‌واڵگریی فه‌رمانده‌یی هێزه سنورییه‌كانی ناوچه‌ی چواره‌م ئه‌نجامدراوه، كه تیایدا هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر شوێنه نهێنییه‌كانی ئه‌و گروپه كه له چه‌ند شوێنێكی پارێزگای به‌سڕه خۆیان حه‌شاردابو.
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا 37 كه‌سی تۆڕه‌كه ده‌ستگیركراون، له‌ئێستاشدا رێكاری یاساییان به‌رامبه‌رگیراوه‌ته‌به‌ر.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP