پلاسخارت بێزاریی له‌ شه‌ڕی ناوخۆیی سیاسی له‌ هه‌رێم ده‌رده‌بڕێت

کوردستان
21:01 - 2023-05-24



نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق بێزاریی شەڕی ناوخۆیی سیاسیی لە هەرێمی کوردستان ده‌رده‌بڕێت داوا لە هەمو لایەنەکان دەکات پێکەوە کار بۆ هەڵبژاردن بکەن.

جێنین هێنیس پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق، ئەمڕۆ 24ی ئایاری 2023 لە پەیامێکدا رایگەیاند، "بەردەوامیی شەڕی ناوخۆیی سیاسیی لە هەرێمی کوردستان، (بێزارکەرە)، دوبارە داوا لە هەمو لایەنەکان دەکەین لە بەرژەوەندی گەل کار بکەن و بە خێرایی زەمینەی هاوبەش بۆ پرسە هەڵپەسێردراوەکانی هەڵبژاردن بدۆزنەوە".

سه‌باره‌ت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانش هۆشداری داو وتی: "هەڵبژاردنی باوەڕپێکراو و لە کاتی خۆیدا کرۆکی دیموکراسییە".

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP