یەکێتی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی لەبوودجەدا جێگیرکرد

کوردستان
23:28 - 2023-05-25

ھەرێم کەمال ئاغا سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند:یەکێتی بەڵێنەکەی بردەسەر و بابەتی ( موچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی ھەرێم و گێڕانەوەی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم بەرێژەی ١٠%ی مانگانە) لە پرۆژە یاسای بودجە جێگیرکرد.


ھەرێم کەمال ئاغا رایگەیاند:"یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وەك هەمیشە لە خەمی خەڵك و هاووڵاتیانی هەرێمدایە و مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی لەبوودجەدا جێگیرکرد، هەروەك وەك چۆن بەڵێنی دابوو كە پرسی بودجە و موچە و داكۆكیكردن لە قوتی هاووڵاتیان پێشینەی كار و ئەركەكانیبێت لە بەغداو ئەنجومەنی نوێنەران، لەئێستاشدا لیژنەی دارایی لەدواین کۆبوونەوەدایە بۆ ئامادەکردنی راپۆرتی کۆتایی لەسەر بودجە و بۆ تێپەڕاندنی ھەردوو ماددەی ١٣ و ١٤ی تایبەت بە شایستە داراییەکانی ھەرێم لەگەڵ فراکسیۆنەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگی لەگفتوگۆدان.

 

وتیشی:" یەکێتی نیشتمانیی کوردستان ھەروەک چۆن بەڵێنیدابوو کە پرسی بودجە و موچە و داکۆکیکردن لە قوتی ھاووڵاتیان پێشینەی کار و ئەرکەکانیبێت لە ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمڕۆش یەکێتی ئەو بەڵێنەی بردەسەر و بابەتی ( موچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی ھەرێم،  مافی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستانی لە بودجەی بەگەڕخستن و وەبەرھێنان و گەشەپێدانی ھەرێمەکان، گێڕانەوەی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم بەرێژەی ١٠%ی مانگانە) لە پرۆژە یاسای بودجەی ساڵەکانی ٢٠٢٣، ٢٠٢٤ ، ٢٠٢٥ جێگیرکردووە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP