وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق داهاتی فرۆشتنی نه‌وتی مانگی نیسانی بڵاوكرده‌وه كه زیاتر له حه‌وت ملیار دۆلاره.
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق به پشت به‌ستن به داتاكانی كۆمپانیای سۆمۆ له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، مانگی نیسانی ئه‌مساڵ كۆی ئه‌و بره نه‌وته‌ی فرۆشراوه، ٩٨ ملیۆن و ٦٣٤ هه‌زار و ٩٤٧ به‌رمیل نه‌وت بووه، له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق.
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو، تێكڕای نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت ٧٨ دۆلار بووه، داهاته‌كه‌شی حه‌وت ملیار و ٦٩٩ ملیۆن و ٢٧٢ هه‌زار دۆلاره.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه:" نه‌وته‌كه له رێگه‌ی ٣٦ كۆمپانیای جیهانییه‌وه هه‌نارده‌ی وڵاتانی كڕیار كراوه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP