ئاژانسی ئیسنای ئێران شیركۆ بیكەس بە ئیمپراتۆری شیعری جیهان وەسفدەكات

کلتور
08:29 - 2021-02-09

ئاژانسی ئیسنا ڕەسمی ئێران شێركۆ بێكەس شاعیری ناوداری كورد ، بە ئیمپراتۆری شیعری جیهان و بە شاعیری عەشق و ئازادی و سروشت وەسف دەكات.
 ئاژانسەكە ئاماژەی بەوە شكردووە زۆربەی شیعرەكانی بە زمانەكانی ئینگلیزی، كەنەدی، فەرەنسی، ئیتالی، دانیماركی، هەنگاری، ئەڵمانی و عەرەبی و توركی و فارسی بڵاو بووەتەوە و لە كەنەدا و ئەمریكاش چۆتە ناو پرۆگرامی خوێندنەوە.
مامۆستا شێركۆ بێكەس كوڕی شاعیری گەورەی كورد فایەق بێكەسە و ساڵی 1940 لەشاری سلێمانی لەدایكبووە و لە تەمەنی 18 ساڵیدا یەكەمین بەرهەمی خۆی بە ناوی تریفەی هەڵبەست. بڵاوكردۆتەوە 
هەروەك خەڵاتی ئەدەبی " قادسیە" ی سەدامی ڕەتكردۆتەوەو ساڵی 1988 خەڵاتی خانەی قەڵەمی سویدی  پێبەخشرا 
 لە ساڵی 2013 لە تەمەنی 73 ساڵیدا شاری ستۆكهۆڵم لە سوید كۆچی دواییكردو لە سەر وەسێتی خۆی لە پاركی ئازادی شاری سلێمانی بە خاكسپێردرا.



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP