سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی پێشوازی لە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی کرد

کوردستان
19:49 - 2023-05-30

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی کرد.

‎لە دیدارەکەدا کاروباری رێکخراوەیی و رێکخستنەوەی ئۆرگانە حزبییەکان گفتوگۆی لەبارەوەکرا و جەخت لە فراوانکردنی هەمەهانگیی تەواو لەنێوان ئۆرگان و دامەزراوەکانی یەکێتی کرایەوە.

‎سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە ئەرک و بەرپرسیارێتییەکانی دامەزراوەکانی یەکێتی کرد و رایگەیاند، هەمووان لە هەر پلە و پۆست و ئۆرگانێکی یەکێتیدا بن بە ئەوپەڕی بەرپرسیارێتییەوە مامەڵە بکەن و هەوڵەکانیان لەپێناو خزمەتی هاوڵاتییان و چاکەی گشتیدا بێت. وتیشی، 
‎بەچاوی رێزەوە توانا و لێهاتوویی کادر، ئەندام و لایەنگرانی یەکێتی تەماشا بکرێت و زەمینەیەکی لەباری کارکردنیان بۆ بڕەخسێنرێت تاوەکو پەرە بە تواناکانیان بدەن و خزمەتی کوردستان بکەن

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP