هەڤاڵ و برای بەڕێزمان، جەنابی کاك د. هۆمەر شێخموس، تێکۆشەری دێرین و ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
لەیادی 48 هەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پیرۆزبایی گەرمتان ئاڕاستە دەکەم و چەپکە گوڵی سوپاسگوزاری و پێزانینمان بۆ خەبات و تێکۆشانتان پێشکەش دەکەین.
بەڕێزتان بە دڵسۆزی و سەربەرزی و کوردپەروەرانە تێکۆشان و تەمەنی خۆتان بەخشیوەتە مرۆڤایەتی بەگشتی و کوردایەتی بەتایبەت، هاوکات بە دانەبڕوای پشتیوان و هاوڕێ و هاوسەنگەری سەرۆک مام جەلال بوون. ئەم وەفادارییە کەم وێنەیەتان جێگەی تەقدیر و بەرز نرخاندنە.
ئێمە مێژووی پڕ لە سەروەری و سەربەرزیتان لەبیر ناکەین و بەردەوام دەبین تا کاروانەکەتان دەگەێنینە کەنارێکی ئارام و ئاوەدان. ئەرکمانە تێکۆشەرەکانی رێگای سەختی خەبات لە یاد نەکەین و لەسەر رێبازەکەیان بەردەوام بین.
تەمەنی ئێوە درێژبێت و تەندرووست و بەختەوەربن. درود بۆ گیانی پاکی شەهیدە نەمرەکان و تێکۆشەرەکانمان و پیرۆزە لەئێوە لە هەموو یەکێتییەکان ئەم یادە شکۆدارە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP