حاڵەتێكی نوێی گیانلەدەستدان بەتای خوێن بەربوون لە كەركوك تۆماركرا

تەندروستی
21:36 - 2023-06-03

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ 3ی6ی 2023 هاوڵاتییەكی ناحیەی تازە لە سنوری پارێزگای كەركوك كە توشبووی تای خوێنبەربوون بوو گیانی لەدەستدا لەو بارەیەوە ته‌ندروستی كه‌ركوك ڕایگەیاند ئه‌و كه‌سه‌ی كە گیانی له‌ده‌ستداوه‌ له‌ ئاژه‌ڵه‌وه‌ ڤایرۆسه‌كه‌ی بۆ گواستراوه‌ته‌وه ، هەروەها دکتۆر سەباح نامیق بەڕێوەبەری تەندروستی گشتی کەرکوک ڕایگەیاند کەسەکە تەمەتی ۲۹ ساڵە و خەڵکی ناحیەی تازەیە و دوێنێ گه‌یەندراوه‌ته‌ نەخۆشخانە و ئەمرۆ سەعات 2ی پاش نیوه‌ڕۆ گیانی لەدەستداوە

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP