دوای 14 ساڵ یاریكردن له‌ڕیزه‌كانی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید, دواجار كه‌ریم بێنزیما جیابوونه‌وه‌ی خۆی له‌یانه‌ی ریاڵ مه‌درید ڕاگه‌یاند و ڕیزه‌كانی یانه‌ی شاهانه‌ی به‌جێهێشت .
ڕۆژنامه‌ی ئی ئێس پی ئێن بڵاویكردۆته‌وه, چیرۆكی كه‌ریم بێنزیمای فه‌ڕه‌نسی و یانه‌ی ریاڵ مه‌درید كۆتایی پێهات و ئه‌ستێره‌كه قه‌ڵای شاهانه‌ی به‌جێهێشت. لای خۆشیه‌وه فابریزیۆ ڕۆمانۆی شاره‌زا له‌بازاڕی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاستكرده‌وه و ڕایگه‌یاند بێنزیما كۆتایی به‌گرێبه‌سته‌كه‌ی هێنا و وێستگه‌ی داهاتووی ئه‌فسانه‌كه‌ش به‌نادیاری ماوه‌ته‌وه ...
لای خۆشیه‌وه یانه‌ی هیلالی سعوودی هه‌وڵه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی بێنزیما ده‌ستپێكردۆته‌وه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به‌ڕووداوێكی چاوه‌ڕوانكراو هێرشبه‌ره فه‌ڕه‌نسیه‌كه ڕووبكاته خولی سعوودی
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP