ڤایرۆسی ئیبۆلا گه‌یشته‌ كه‌ركوك و كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا

تەندروستی
12:02 - 2023-06-09

ڤایرۆسی ئیبـۆلا گه‌یشته‌ كه‌ركوك و كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستداو، ته‌ندروستی كه‌ركوكیش نه‌خۆشخانه‌یه‌كیان بۆ توشبووانی ڤایرۆسه‌كه‌ ته‌رخانكردوه‌.

به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستیی كه‌ركوك ڕایگه‌یاند: له‌ئه‌نجامی تووشبون به‌ڤایرۆسی ئیبـۆلا له‌كه‌ركوك كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستداو، دوو توشبووی دیكه‌ش له‌ژێر چاره‌سه‌ردان.

زیاد جبوری ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، یه‌كه‌مجاره‌ په‌تاكه‌ له‌كه‌ركوك ده‌ستنیشان ده‌كرێت و، دو توشبوو كه‌یه‌كێكیان به‌سه‌ختی په‌تاكه‌ی گرتوه له‌ژێر چاره‌سه‌ردان.

ڕاشیگه‌یاند، ڕێكاری پێویست و جددییان له‌پێناو ڕێگرییكردن له‌بڵاوبونه‌وه‌ی ئیبۆلا له‌كه‌ركوك گرتوه‌ته‌به‌رو، نه‌خۆشخانه‌یه‌كیان بۆ توشبوانی ڤایرۆسه‌كه‌ ته‌رخان كردوه‌.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، پشكنینی ڤایرۆسه‌كه‌ بۆ ٣٠ كه‌س ئه‌نجامدراوه‌و، سبه‌ی ئه‌نجامه‌كانی ده‌رده‌چێت و، ڕێكاره‌كانیش توندتر ده‌كرێنه‌وه‌.

ئیبــۆلا ساڵی ١٩٧٦ بۆ یه‌كه‌مجار له‌كۆنگـۆ سه‌ریهه‌ڵداو، له‌كانونی یه‌كه‌می ٢٠٢٣دا سه‌رله‌نوێ له‌خۆرئاوای ئه‌فریقا ده‌ستنیشانكرابوو.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP