ئه‌و یاخیبونه چه‌كدارییه‌ی به سه‌رۆكایه‌تیی یڤگنی پریگۆژین، سه‌رۆكی گروپی سه‌ربازی تایبه‌تی ڤاگنه‌ر كه له ماوه‌ی زیاتر له بیست و چوار سه‌عاتی ڕابردودا له جیهاندا ده‌نگی دایه‌وه، به ڕۆیشتنی دامه‌زرێنه‌ری ئه‌و هێزانه له ڕوسیا‌و گواستنه‌وه‌ی بۆ مینسك، به نێوه‌ندگیری ئه‌لێكسانده‌ر لوكاشینكۆ، سه‌رۆكی بێلاڕوسیا كۆتایی هات، وته‌بێژی كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی روسیا كریملێن پێنج خاڵ ئاشكرا ده‌كات كه چاره‌نوسی هێزه‌كانی ڤاگنه‌ر و سه‌رۆكه‌كه‌یان دیاریكرد.
دیمیتری پێسكۆڤ، وته‌بێژی كریملێن گرنگترین خاڵه‌كانی رێككه‌وتنی نێوان ڤلادیمیر پوتن، سه‌رۆكی روسیا‌و ئه‌لێكسانده‌ر لوكاشینكۆ، سه‌رۆكی بیلاروسیای ئاشكر كرد، له چوارچێوه‌ی نێوه‌ندگیری مینسك بۆ كۆتاییهێنان به یاخیبونی چه‌كداری له رێگه‌ی پرۆسه‌ی یه‌كلاكردنه‌وه.
وتیشی: چه‌كدارانی ڤاگنه‌ر كه به‌شداری یاخیبونه‌كه‌یان نه‌كردوه، گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی به‌رگری واژۆ ده‌كه‌ن و هه‌روه‌ها چه‌كدارانی دیكه‌ش لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ناكرێت.
ناوبراو تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه سه‌رۆكی روسیا گه‌ره‌نتی رێككه‌وتنی یه‌كلایی كردنه‌وه‌یه، كه به نێوه‌ندگیری لوكاشینكۆ كراوه.
ئه‌و خاڵانه‌ش بریتین له‌وه‌ی به‌شێك له چه‌كدارانی ڤاگنه‌ر، كه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ره‌تیانكرده‌وه به‌شداری "كه‌مپینه‌كه‌ی پریگۆژین" بكه‌ن، ئه‌گه‌ری په‌یوه‌ستبونیان به‌ریزه‌كانی هێزه چه‌كداره‌كانی روسیا‌و گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی به‌رگرییان ده‌بێت و هیچ لێپێچینه‌وه‌یه‌كی یاسایی‌یان له‌سه‌ر نابێت، هه‌روه‌ها هێزه‌كانی ڤاگنه‌ر ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ئۆردوگاكانیان و ئه‌و به‌شه‌ی كه نایه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه باره‌گاو كه‌مپه‌كان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیا رێككه‌وتن ئیمزا ده‌كات و هه‌روه‌ها داخستنی دۆسیه‌ی تاوانی پریگۆژین و ئه‌ویش به‌ره‌و بێلاڕوسیا بەڕێدەكەوێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP