له‌ كۆیه‌ یه‌كه‌م حاڵه‌تی‌ گیان له‌ده‌ستدان به‌ تای خوێنبه‌ربوون تۆماركرا

تەندروستی
22:11 - 2023-06-25

له‌ سنووری قه‌زای كۆیه‌ یه‌كه‌م حاڵه‌تی‌ گیان له‌ده‌ستدان به‌ تای خوێنبه‌ربوون تۆماركرا كه‌ هاوڵاتییه‌كی‌ ته‌مه‌ن 75 ساڵه‌.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، 25ی حوزه‌یران 2023، هاوكار عه‌لی، وته‌بێژی ته‌ندروستیی كۆیه‌ رایگه‌یاند:"  یەكەم حاڵەتی گیان لەدەستدان بە تای خوێنبەربوون لە سنوری كۆیە تۆماركرا."
ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد: "هاوڵاتییه‌كه‌ ته‌مه‌نی 75 ساڵه‌ و خه‌ڵكی گوندی سماقووڵی سه‌روچاوه‌ی سنووری كۆیه‌یه‌ كه‌ چوار رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی هه‌ولێر گیانی له‌ده‌ستداوه‌، به‌ڵام به‌هۆی دره‌نگ هاتنه‌وه‌ی پشكنینه‌كه‌ی له‌ به‌غدا ئه‌مڕۆ دڵنیابوونه‌ته‌وه‌، كه‌ به‌هۆی تای خوێنبه‌ربوونه‌وه‌ بووه‌ گیانی له‌ده‌ست داوه‌."
ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ به‌ وته‌ی سه‌یف به‌در وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق، له‌سه‌ره‌تای‌ ئه‌مساڵه‌وه‌ تائێستا له‌ پارێزگاكانی عێراقدا، زیاتر له‌ 250 حاڵه‌تی‌ تووشبوون به‌ تای خوێنبه‌ربوون تۆماركراوه‌، له‌و ژماره‌یه‌ش زیاتر له‌ 35 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌".

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP