گەرمیان .. دیداری نووسەرو رووناكبیری كورد مەلا جەمیل رۆژبەیانی

کلتور
14:23 - 2021-02-11

بەچاودێری وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێم و بەدروشمی هزو هەڵوێست لەخامەی مەلا جەمیل رۆژبەیانیدا، بەئامادەبوونی لێپرسراوانی حزبی و حكومی دیداری نووسەرو ئەدیبی گەورەی كورد مەلا جەمیل رۆژبەیانی لەگەرمیان رێكخرا.
دیدارەكە ماوەی دوو رۆژ دەخایەنێت و لەلایەن ناوەندی رۆشنبیری و ئەدیبان و نووسەرانی گەرمیانەوە رێكخراوەو نووسەران و رۆشنبیرانی ناوچە جیاوازەكانی كوردستان و دەرەوەی كوردستایش بانگهێشتكراون.
لەرۆژی یەكەمی دیدارەكەدا باس لەتواناو گەوریی مەلا جەمیل رۆژبەیانی كراو نووسین و كتێبەكان و هاوكات هەڵوێستە جوامێرەكانی ئەو ئەدیب و نووسەرە كوردە كەركوكییە وەبیر هەموان هێنرایەوەو دواتر چەندین چالاكی هونەری و گۆرانی و میوزیك رێكخرا.



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP