ته‌ندروستی عیراق: ڕێژه‌ی مردن به‌ تای خوێنبه‌ربون له‌ عیراق كه‌متره‌ له‌ ستانداردی جیهانی

تەندروستی
11:56 - 2023-07-23

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق ڕایگه‌یاند: ڕێژه‌ی مردن به‌تای خوێنبه‌ربون له‌عیراق هێشتا كه‌متره‌ له‌ڕێژه‌ی جیهانی.

سه‌یف به‌در وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق ڕایگه‌یاند: رێژه‌ی مردن به‌هۆی تووشبوون به‌ تای خوێنبه‌ربونه‌وه‌ 14%یه‌ كه‌ له‌ تێكڕای جیهانی كه‌متره‌.

جه‌ختیشیكرده‌وه‌: سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی توانای ده‌ستنیشانكردن و چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشییه‌كه‌یان هه‌یه‌و ده‌توانن به‌وردی چاودێری نه‌خۆش بكه‌ن.

ده‌شڵێت: ئه‌و پرۆتۆكۆڵه‌ی بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشییه‌كه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه‌ په‌سه‌ندكراو !!  سه‌لماندوویه‌تی كه‌كاریگه‌رییه‌كی زۆری هه‌یه‌و، توشبووان به‌ته‌واوی چاكبوونه‌ته‌وه‌.



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP