موهند عەلی ڕوودەكاتە ئەوروپا

وەرزش
15:08 - 2023-09-05


یەكێك لە هێرشبەرە دیارەكانی هەڵبژاردەی عیراق گەشتی ووڵاتی تایلەندی نەكردوەو بەشداری لەو پاڵەوانێتییە دۆستانەیە ناكات، ئەویش بەهۆی تەوا كردنی رێكارەكانی و پەیوەندی كردن بە یانەیەكی خولی نایابی كیشوەری ئەوروپاوە.. لەو بارەیەوە سەرچاوەیەكی هەواڵی ئاشكرای كردوە موهەننەد علی هێرشبەری هەڵبژاردەی عیراق گەشتی ووڵاتی سڕبیای كردوە ئەویش بە مەبەستی ئیمزاكردنی بۆندە نوێیەكەی لەگەڵ یەكێك لە یانە نایابەكانی خولی سڕبیا.. پێشتر سەرچاوەكانی هەواڵی باسیان لەوە دەكرد كە موهەننەد عەلی ناسراو بە میمی نزیكە لە پەیوەندی كردن بە یانەی ڤیاڕیاڵی ئیسپاینەوە.. بەڵام لە كۆتاییدا ئەو پرسە سەری نەگرت، دواتر یانەی دحێلی قەتەری بە یەكجارەی دەستبەرداری ئەو هێرشبەر عیراقیە بوو، لە ئێستاشدا بە شێوەیەكی سەربەستانە پەیوەندی بە یەكێك لە یانەكانی خولی یانە پلە نایابەكانی سڕبیاوە دەكات

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP