ماركۆ ڤیراتی بۆ قەتەڕ

وەرزش
17:50 - 2023-09-10


یانەی عەرەبی قەتەڕی و ماركۆ ڤیراتی ئیتاڵی و یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمان، گەیشتنە رێككەوتنی كۆتایی و یاریزانە تەمەن 30 ساڵانەكە بە بۆندەكەی یانە قەتەریەكە قایل بوە، فابریزۆ رۆمانۆی پسپۆر لە گواستنەوەی یاریزانان بڵاویكردۆتەوە: رێككەوتنی نێوان یاریزانە ئیتاڵیەكە و یانە قەتەریەكە بەشێوەی زارەكیە و لە 24 سەعاتی داهاتوودا ماركۆ ڤیراتی گەشتی وڵاتی قەتەڕ دەكات، فابریزۆ رۆمانۆ ئاماژەی بەوەش كردوە: بۆندی یاریزانەكە بەرامبەر بە 45 ملیۆن یۆرۆیە و یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسیش ئۆكەیان بە یانە قەتەریەكە داوە و رەزامەندی خۆیان بەرامبەر بە رۆیشتنی یاریزانەكە دەربڕیوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP