ئه‌مڕۆ 22 ساڵ بەسەر هێرشە تیرۆرستییه‌كه‌ی یانزەی سێپتمبەر ساڵی 2001 لە ئەمریکا تێدەپەڕێت، کە له‌لایه رێكخراوی تیرۆرستی قاعیده‌وه ئه‌نجامدراو بووە ھۆی گیان لەدەستدانی 2 هه‌زارو 677 كه‌س و برینداربوونی لانیكه‌م 6000 كه‌س به پێی ئاماره‌كانی لایه‌نه ره‌سمییه‌كان له وڵاته، زیانه مادییه‌كانش به ده‌یان ترلیۆن دۆلار مه‌زه‌نده ده‌كرێت.
هێرشه‌كه‌ی 11ی سیبته‌مبه‌ری 2001 وەرچەرخانێکی مێژوویی گەور بوو لە مێژووی ئەمریکاو جیهان، چ له‌سه‌ر ئاستی سیاسەتی ناوخۆیی یان دەره‌وه‌ی ئه‌مریكا، هه‌روه‌ها لە ڕووی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، بەتایبەتی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكاو وڵاتانی خۆرئاوا به بە جیهانی عەرەبی و ئیسلامیی.
یه‌كێك له ده‌ره‌نجام و ده‌رهاویشته‌كانی ئه‌و رووداوه مێژووییه هێرشی سه‌ربازیی فراوانی ئه‌مریكا بوو دژ به تیرۆر له جیهان و به‌تایبه‌ت بۆسه‌ر ئه‌فغانستان و عێراق و روخاندنی هه‌ردوو رژێمی تاڵیبان و به‌عس بو له‌و دوو وڵاته.
له ئێستاشدا كه عێراق و جیهان یادی 22 ساڵه‌ی ئه‌و كاره‌ساته ده‌كه‌نه‌وه، له زۆر ناوچه‌ی عێراق و سوریا‌و رۆژئاوای كوردستان تاقمه تیرۆرستییه‌كان به هاوكاریی وڵاتانی ئیقلیمی رووبه‌رێكی فراوانیان كۆنترۆڵكردووه‌و رۆژانه چه‌ندین تاوانی گه‌وره دژ به هاووڵاتییانی ئه‌و ناوچانه‌و مرۆڤایه‌تی تۆمارده‌كه‌ن.
له نوێترین رووداوشدا تاقمی تیرۆرستی داعش له سنووری ئه‌نبار كوشتنی هاووڵاتییه‌كی به‌تۆمه‌تی هاوكاریی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان به دڕنده‌ترین شێوه راگه‌یاند و وێنه‌كانی بڵاوكردووه‌ته‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP