له ئه‌نجامی ئه‌و لافاوانه‌ی كه شاره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی
لیبیایان گرته‌وه، به‌هۆی زریانی (دانیال) كه له ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه ههڵیكردبو،
به‌پێی ئاماره‌كانی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌و وڵاته تا ئێستا زیاتر له 2
هه‌زار و 800 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و هه‌زارانی دیكه‌ش بریندار‌و بێ سهروشێونن،
نزیكه‌ی 7 هه‌زار خێزانش گیریانخواردووه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تیی
لیبیا، شاره‌كانی دێرناو شه‌حات و به‌یزای له ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌كه وه‌ك ناوچه‌ی كاره‌ساتبار به‌هۆی ئه‌و لافاوانه‌وه
راگه‌یاند.
ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تیی لیبیا ده‌ڵێت:
"له‌پێناو هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتی و له‌به‌رچاوگرتنی ده‌ره‌نجامه قورسه‌كانی
ئه‌و كاره‌ساته، ئه‌و ناوچه‌یه به ناوچه‌ی كاره‌ساتبار ده‌ناسێنن"
داواشی له وڵاتانی برا و دۆست و ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان
كردووه هاوكاری و پاڵپشتییان بكه‌ن".
ئه‌ندامێكی ژوری قه‌یرانه‌كانی مانگی سووری لیبیاش
به میدیا جیهانییه‌كانی راگه‌یاندووه:"به‌پێی كۆی ئه‌و ئاماره‌ی له سه‌رجه‌م
لقه‌كانی مانگی سووره‌وه گه‌یشتوه‌ته ژووره‌كه، تا راگه‌یاندنی هه‌واڵه‌كه 2
هه‌زارو 800 گیانله‌ده‌ستدان تۆماركراون."
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مانگی سووری لیبیا باسی له‌وه‌شكردوه:"
ئاماره‌كه هه‌موو ئه‌و شار و ناوچه زیانلێكهوتوانه ده‌گرێته‌وه كه به‌هۆی ئه‌و
زریانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی لیبیای گرته‌وه به‌ر لافاو كه‌وتوون"
جهختیشیكردوهتهوه:"
ئه‌و كه‌سانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌هۆی خنكان یان به‌هۆی داڕمانی باڵه‌خانه‌كانی
نیشته‌جێبونه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه."
ئاشكراشیكردووه:"7 هه‌زار خێزان گیریان
خواردوه و له ئێستادا تیمه‌كانی فریاگوزاریی هه‌وڵی رزگاركردنیان ده‌ده‌ن، ئه‌مه
جگه له‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر له كه‌سانی دیكه بێسه‌روشوێنن كه تا ئێستا ده‌ستنیشان
نه‌كراون چونكه زۆرێكیان بێسه‌روشوێن بونیان نه‌خراوه‌ته‌ڕو، به تایبه‌ت له دێرنا
كه په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كان پچڕاون."
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP