هێزهكانی نوسینگەی سلێمانی بەرەنگاربوونەوەی تاوانە رێکخراوەکان، چوار کەسیان بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ئەندامەکانی جەستەی مرۆڤەوە دەستگیرکرد، كه یهكێكیان كوردهو سیانیان به رهگهز عهرهبن.
نوسینگەی سلێمانی بەرەنگاربوونەوەی تاوانە رێکخراوەکان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "ھەردوو ھۆبەی لێکۆڵینەوەو بەدواداچوونی سەر بە نووسینگەکەمان توانیان چوار تۆمەتباری عێراقی دەستگیربکەن کە تاوانی دەڵاڵیکردنی (کڕین و فرۆشتنی) گورچیلەیان لە شاری سلێمانی ئەنجامداوە".
نوسینگهكه ئاماژەی بۆئەوەشکردوە "تۆمەتبارەکان یەکێکیان کوردە و سیانیان بە رەگەزنامە عەرەبن، دوای دەستگیرکردنیان بە بڕیاری دادوەر بە پێی ماددەی پێنج لە یاسای ژمارە 28 ی ساڵی 2012 ی بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە مرۆڤ راگیران، لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکانیان بەردەوامە".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP