نا گلیسمان له به‌ربژێریكردنی مانشافت دوور ده‌خرێته‌وه
یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌ڵمانیا به دووری ده‌زانێت یۆلیان ناگلیسمانی هاونیشتیمانی ئه‌ركی مه‌شقدانه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی مانشافت له ئه‌ستۆ بگرێت.
له ئێستادا مه‌كینه‌كانی ئه‌ڵمانیا رۆدی فۆله‌ری ئه‌ڵمانی به شێوه‌یه‌كی كاتی سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵبژارده‌كه ده‌كات، له لێدوانیكی ررۆژنامه‌وانیدا هانز یواكیم ڤاتسكه، جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌ڵمانیا به دووری زانی یۆلیان ناگلیسمانی هاونیشتیمانی و راهێنه‌ری پێشووی یانه‌ی بایرن میونشن ئه‌ركی مه‌شقدانه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا له ئه‌ستۆ بگرێت.
له‌و لێدوانه‌یدا ڤاتسكه رایگه‌یاند، هه‌رچه‌نده ئیداره و ده‌سته‌ی هانده‌رانیش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان رۆدی فۆله‌ر له ئه‌ركه‌كه‌ی به‌رده‌وام بێت، به‌ڵام ناوبراو ره‌تی ده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێت: به‌رده‌وام ده‌بم له دۆزینه‌وه‌ی راهێنه‌رێكی شیاو بۆ سه‌ركردایه‌تی كردنی مانشافت.
ڤاتسكه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه تاوتوێی سیڤی چه‌ند راهێنه‌رێكی ئه‌زموونداریان كردوه یه‌كێكه له‌و راهێنه‌رانه‌ش كه ناوی پێشنیار كراوه بۆ ئه‌و ئه‌ركه، لویس ڤانگالی هۆڵه‌ندیه كه یه‌كێكه له كه‌سایه‌تیه به‌هێزه‌كان بۆ سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP