پێشبینی ده‌كرێت مانگی داهاتو هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم ده‌ستپێبكاته‌وه‌

عێراق
15:28 - 2023-09-16



گفتوگۆکانی عێراق و تورکیا سه‌باره‌ت به‌ هه‌نارده‌كرنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم له‌ رێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانه‌وه‌ دەستیانپێکردوەتەوەو پێشبینی دەکرێت مانگی داھاتوو ھەناردەكردنی نه‌وت دەستپێبکاتەوە.

تورکی عەتبی سەرکردە لە چوارچێوەی ھەماھەنگیی شیعە ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردووه‌:"گفتوگۆ و دانوستانەکانی نێوان عێراق و تورکیا بۆ دەستپێکردنەوەی ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیھانەوە گەیشتووەتە قۆناغەکانی کۆتایی و ھەموو رێککەوتنێک کراوە بۆئەوەی لە داھاتوویەکی زۆر نزیکدا ھەناردەی نەوتی ھەرێم دەست پێبکاتەوە."

باسی له‌وه‌شكردووه‌:" بەپێی ھەموو پێشبینییەکان چاوەڕواندەکرێت سەرەتای مانگی داھاتوو ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێم لە رێگەی بەندەری جەیھانەوە دەستپێبکاتەوە."

روونشیكردووه‌ته‌وه‌:" دەستپێکردنەوەی ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێم لە رێگەی بەندەری جەیھانەوە جگە لەوەی سوودی بۆ تورکیا و عێراقیش ھەیە، فشار لەسەر بەندەرەکانی پارێزگای بەسرەش کەم دەکاتەوە."

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدا به‌ پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی (میدڵ ئیست ئای)، توركیا به‌ نیازه‌ له‌ دادگای ناوبژیوانیی ژووری بازرگانیی نێوده‌وڵه‌تیی له‌ پاریس، سكاڵایه‌ك له‌ دژی عێراق تۆمار بكات بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و قه‌ره‌بووه‌ی دادگای ناوبراو سه‌پاندوویه‌تی به‌سه‌ریدا له‌ پرسی نایاسایییانه‌ هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستاندا.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP

بەپەلە