ستران عەبدوڵڵا: لە كۆنگرەدا پرۆگرام و هەیكەلی یەكێتی دادەڕێژرێتەوە

کوردستان
15:35 - 2023-09-18

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی دەڵێت،  کۆنگرەی ئەمجارەی یەکێتی هیوا و ئومێد بۆ هاوڵاتییان دەگێڕێتەوە،  دەشڵێت، پرۆگرام و هەیكەلی حزبەکە دادەڕێژرێتەوە و دەگۆڕێت. 
ستران عەبدوڵڵا، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە میانی بەشداریکردنی لە دیدارێكی تایبەتی کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستاندا کە بڕیارە ئەمشەو سەعات 7:00 پەخش بكرێت باسی كارەكانی كۆنگرە و گۆڕانكاریی نوێ لە حزبەكەی دەكات و رایگەیاند، "کۆنگرەی ئەمجارەی یەکێتیی ئومێد بۆ هاوڵاتییانی کوردستان دەگێڕێتەوە و کاریگەری لەسەر ژیانی هاوڵاتییان دەبێت".
جەختیشی كردەوە، پرۆگرام و هەیكەلی حزبەکە دادەڕێژرێتەوە و دەگۆڕێت.
ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی ئاشكراشیدەكات، یەكێتی نیەتی نوێگەری هەیە لەكاردا و لەم كۆنگرەیەدا هەڤاڵان قسەی لەسەردەكەن. 
دەشڵێت، "بەدیلی یەکێتی هەر یەکێتییە، چونکە لە ماوەی رابردوودا زۆرهێزهاتن و خۆیان تاقیکردەوە و وتیان دەیگۆڕین، بەڵام دواتر واقعی سیاسی دەریخست کە گۆڕانکارییەکان هەر بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکرێت".
هاوکات ستران عەبدوڵڵا، ئاماژەی بەوەشدا، حزبی سیاسی نابێت پاشەکشە بکات لە بڕیاردان، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش ئەو بڕیارەی کە دەیدات بەخوێن پارێزگاری لێدەکات.
ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ووتیشی، "یەکێتی حزبێکە بەردەوام حەزی بە هاوپەیمانێتی و کاری هاوبەشە و خۆی بە بەرپرس دەزانێت و بەردەوام پارێزگاری لە بڕیارەکانی خۆی دەکات".
ستران عەبدوڵڵا، باسیلەوەشکرد، ئەو رووداوانەی لە ماوەی رابردوودا بەسەر یەکێتی داهات هۆکاربوو بۆئەوەی ژیان و گوزەرانی هاوڵاتییان پاشەکشە بکات، خۆ ئەگەر بە دیدیگای یەکێتیەوە کار بکرابا  زیاتر مافەکانی میللەتەکەمان دەستەبەر دەکرا و خواست و ویستی گەلەکەمان بەدیدەهات.
لە بەشێکی تری قسەکانیدا ستران عەبدوڵڵا ئەوەدەخاتەڕوو، ئەو دروشم و تێگەیشتنانەی یەکێتیی، تێگەیشتن و بیرکردنەوەکانی خەڵکی کوردستانە و یەکێتی وەزیفەیەتی  پارێزگارییان لێبکات بەتایبەتی ژیان و گوزەرانی هاوڵاتییان کە لەم قۆناغە و لە داهاتووشدا لە پێشەنگی کارەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە".

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP