سه‌رۆك بافڵ و فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق لە بەغدا کۆبوونەوە

عێراق
23:22 - 2023-09-20

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق لە بەغدا کۆبوونەوە .

لەکۆبوونەکەدا جەخت لە پابەندبوون بە دەستوور، سەروەریی یاسا و چارەسەرکردنی ئەو كێشانە کرایەوە کە پەیوەستن بە ژیان و گوزەرانی خەڵکەوە بەتایبەت شایستەداراییەکانی هەرێم و تێکەڵنەکردنی ژیانی هاوڵاتییان بە کێشە سیاسییەکانەوە.

لەبارەی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە و هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر فڕۆکەخانەی عەربەت، سەرۆک بافڵ داوای لە دەسەڵاتی دادوەری کرد رۆڵی یاسایی خۆیان بگێڕن لە بە پارێزگابوونی هەڵەبجە و قەرەبووکردنەوەی ئەو شارەی زۆرترین قوربانیی داوە. وتیشی، ئەرکی هەموومانە رووبەڕووی پێشێلکاری و بەزاندنی سنووری وڵات ببینەوە، ناکرێت سەقامگیریی خاک و وڵاتمان لەژێر مەترسیدا بێت و پێویستە سنوورێک بۆ ئەو هێرشانە دابنرێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP