شه‌فافیه‌ت : داهاتی یه‌ك هه‌فته‌ی سلێمانی زیاتر له‌ 15 ملیار دیناره‌ بووه‌

کوردستان
12:42 - 2023-09-22

داهاتی یه‌ك هه‌فته‌ی سلێمانی له‌ رۆژی 16-9-2023 تا 22-9-2023، بڕی 15 ملیار و 716 ملیۆن و 830 هه‌زار و 294 دینار بووه‌، به‌جۆرێك كه‌ زیاتر له‌ 14 ملیار دیناری نه‌ختینه‌یه‌ و هه‌روه‌ها زیتر له‌ یه‌ك ملیار دینار به‌شێوه‌ی چه‌كه‌.
سایتی شه‌فافیه‌ت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاته‌ نانه‌وتییه‌كانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و هه‌ردوو ئیداره‌ی راپه‌ڕین و گه‌رمیان داهاتی یه‌ك هه‌فته‌ی راگه‌یاندووه‌ به‌شێوه‌یه‌ك، داهات بڕی 15 ملیار و 716 ملیۆن و 830 هه‌زار و 294 دینار بووه‌، به‌جۆرێك كه‌ 14 ملیار و 604 ملیۆن و 605 هه‌زار و 840 دیناری واته‌ 93% نه‌ختینه‌یه‌ و هه‌روه‌ها 1 ملیار و 112 ملیۆن و 224 هه‌زار و 454  دینار، واته‌ 7% به‌شێوه‌ی چه‌كه‌ و مقاصه‌ش سفڕ دیناره‌. .رۆژی 15-12-2022 دوای 30 ساڵ، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ده‌ستی قوباد تاڵه‌بانی بوو به‌خاوه‌نی پڕۆژه‌ی شه‌فافییه‌ت له‌ داهات و خه‌رجی.
ئێستا رۆژانه‌ ده‌توانیت سه‌رجه‌م داهاته‌ نانه‌وتییه‌كانی پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و هه‌ردوو ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی گه‌رمیان و راپه‌ڕین له‌سایتی شه‌فافییه‌ته‌وه‌ بزانیت.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP