نەیمار بەشداری مۆندیالی 2026 دەكات

وەرزش
10:59 - 2023-09-26


نەیمار داسێلڤای بەرازیلی و ئەستێرەی یەكەمی یانەی هیلالی سعودی پلانێك دادەڕیژێت تا بە باشترین شێوە بۆ یاریەكانی جامی جیهانی 2026 ئامادە بێت.. پلانەكەی نەیمار خۆی لە گەڕانەوە دەبینێتەوە بۆ ریزەكانی یانەی سانتۆسی ووڵاتەكەی.. رۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی ئاشكرای كردوە گرێبەستەكەی نەیمار تا هاوینی 2025ی داهاتوە، لە رێكەوتنەكەیدا لەگەڵ یانەی هیلالی سعودی، پێشنیاری ئەوە كراوە كە نەیمار دەتوانێت بۆ وەرزێكی تر بۆندەكەی نوێ بكاتەوە، بەڵام بە گوێرەی سەرچاوەی هەواڵەكە.. نەیمار داسێلڤا لەگەڵ ئیدارەی یانەی سانتۆس گفتوگۆی كردوە تا دوای تەواو بوونی ماوەی بۆندەكەی لەگەڵ یانەی هیلای بگەڕێتەوە ریزەكانی یانەی سانتۆس و لەوێوە ئامادەكاریەكانی بۆ جامی جیهانی 2026 دەستپێبكات.. وەك سپۆرت ئاماژەی پێداوە نەیمار داسێلڤا مەبەستێتی نازناوی مۆندیالی داهاتوو بۆ سامپا بەدەستبهێنێت و ئەمەش دوایین هەلی ئەو ئەستێرەی هەڵبژاردەی سیلیساو دەبێت بۆ بەرزكردنەوەی نازناوەكە

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP