دامه‌زراوه‌ی میدیایی (ئارگۆس) له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای عیراقییه‌وه رایگه‌یاند، ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت له‌ڕێی بۆریی نه‌وتی عیراق-توركیاوه، به‌هۆی كێشه‌ی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی دارایی نێوان هه‌ردوو وڵات، تادێت ئاڵۆزتر ده‌بێت.
دامه‌زراوه‌كه، كه تایبه‌ته به راوێژكاریی بازاڕ و نه‌وت و غاز، له زاری سه‌رچاوه‌كه‌وه راشیگه‌یاند پرسه‌كه په‌یوه‌ندی به گرفتی لۆجستییه‌وه نییه، به‌ڵكو پرسی پابه‌ندبوونه داراییه‌كانه.
سه‌رچاوه باڵاكه‌ی عیراق دووپاتیشیكرده‌وه، توركیا ناتوانێت ئه‌و قه‌ره‌بووه‌ی دۆسیه‌ی ناوبژیوانی دیاریكردووه بیداته‌وه به عیراق، بۆیه دۆخه‌كه ئالۆزه و به‌مزووانه هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم ده‌ستپێناكاته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه باسی له‌وه‌ش كردووه، توركیا بڕه پاره‌یه‌كی دیاریكراویان به قه‌رز داوه‌ته كوردستان، پێده‌چێت توركیا پێشتر له‌ڕێی پشكێكی دیاریكراو له هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی خاوی هه‌رێمه‌وه به‌شێكی وه‌رگرتبێته‌وه و ئێستا داوای بڕه پاره‌كه‌ی دیكه ده‌كات.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP