پێكهاتەی هەڵبژاردەی عیراق ئاشكرا كرا

وەرزش
16:08 - 2023-10-03


خیسۆس كاساسی ئیسپانی و راهێنەری هەڵبژاردەی عیراق لیستی كۆتایی یاریزانانی هەڵبژاردەكەی دیاری كرد بۆ پاڵەوانێتی دۆستانەی ئوردن، كە بڕیارە ركابەریەكانی لە 13ی ئەم مانگەدا و بە بەشداری هەریەك لە هەڵبژاردەكانی ئوردنی میواندار و قەتەر و ئێران و عیراق دەستپێبكات.. لە لیستەكەدا خیسۆس كاساس بانگهێشتی چەند یاریزانێكی نوێی كردوە تا پێكهاتەیەكی بەهێز و تۆكمە بۆ ركابەریەكانی جامی نەتەوەكانی ئاسیا دروست بكات.. تێیدا دانیلۆ سەعید یاریزانی پیشەگەری خولی یانە نایابەكانی نەرویژ، بۆ یەكەمین جارە بانگهێشتی ریزی هەڵبژاردەی عیراق دەكرێت، جیالەوەش عەلی حەیدر یاریزانی خولی پلە دووی فەرەنسا بۆ یاریەكانی ئەم پاڵەوانێتیە بانگهێشتكراوە، هاوكات كاساسی راهێنەر بانگهێشت نامەی ئاراستەی موهەنەد عەلی ناسراو بە میمی كردوە تا لەم پاڵەوانێتیەدا هەڵسەنگاندن بۆ ئاست و تواناكانی بكات

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP