به‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ رێكخراوی ئۆپیك پڵه‌س نرخی نه‌وتی برێنت به‌رزبووه‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌مڕۆ نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت له بازارەكانی جیهاندا شه‌ش سه‌نت به‌رزبووه‌وه و گه‌یشته ٩٠ دۆلار و ٩٨ سه‌نت، نرخی نه‌وتی ته‌كساسیش ١١ سه‌نت زیادیكرد و به ٨٩ دۆلار‌و ٣٤ سه‌نته‌وه مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراوه.
به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت به‌هۆی كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی وزاری رێكخراوی ئۆپیك پڵه‌سه، كه بڕیاره ئه‌مڕۆ كۆببنه‌وه و چاوه‌ڕوانده‌كرێت له‌سه‌ر هه‌مان سیاسه‌تی به‌رهه‌مهێنان بمێننه‌وه به‌بێ گۆڕانكاری.
ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی سعودیه و روسیا كه ئه‌ندامی ئۆپیك پڵه‌سن و دوو به‌رهه‌مهێنه‌ری سه‌ره‌كی ئه‌و رێكخراوه‌ن، كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانیان تا كۆتایی ئه‌مساڵ درێژكرده‌وه
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP