سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا له‌ ئه‌ركه‌كه‌ی دورخرایه‌وه‌

جیهان
21:22 - 2023-10-04

بۆ یه‌كه‌مجاره‌ له‌مێژووی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌لایه‌ن ئه‌ندامه‌كانییه‌وه‌ دورخرایه‌وه‌، ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیاریاندا كیڤین مه‌كارسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ له‌پۆسته‌كه‌ی دووربخه‌نه‌وه‌.
له‌ده‌نگدانه‌كه‌دا 216 ئه‌ندام داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆكه‌كه‌یان كردو 210 ئه‌ندامیش له‌دژی وه‌ستانه‌وه‌.
راسته‌وخۆ دوای كۆتاییهاتنی پرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌كه‌و راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بڵاویكرده‌وه‌، كه‌پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ به‌تاڵه‌و دواتر پاتریك ماكهێنری وه‌ك سه‌رۆكی كاتی ده‌ستنیشانكرا.
مات گایتس ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌پارتی كۆمارییه‌كان كه‌سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی دژ به‌مه‌كارسی ده‌كرد رایگه‌یاند، ناوبراو ئه‌و رێكه‌وتنه‌ی له‌مانگی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵ ئیمزای كردبوو پێشێلكردووه‌و هۆكاربووه‌ بۆ په‌ككه‌وتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و  له‌پرۆژه‌كاندا ره‌چاوی یاساكانی ته‌رخانكردنی دارایی نه‌كردوه‌.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP