به‌بیانوی ئه‌وه‌ی حه‌وزه ماسییه‌كانی قه‌زای داقوق ئاوی ژێر زه‌وی كه‌م ده‌كاته‌وه، حكومه‌ت بڕیاریداوه ته‌واوی ئه‌و حه‌وزانه بڕوخێنێت.
په‌یامنێری كه‌ناڵی كه‌ركوك له داقوقه‌وه رایگه‌یاند:" وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عیراق، چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستا نوسراوێكی ئاڕاسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رچاوه‌كانی ئاوی كه‌ركوك كردوه، له‌نوسراوه‌كه‌دا داوا ده‌كات سه‌رجه‌م ئه‌و حه‌وزانه‌ی كه ماسی تێدا نییه لابدرێت و ته‌خت بكرێت، دوای ئه‌و نوسراوه ماوه‌ی چوار ڕۆژه هه‌ڵمه‌ته‌كه ده‌ستی پێكردوه .
هاوكات ١٠ ڕۆژ ماوه بۆ ئه‌و هه‌ڵمه‌ته كه ته‌واوی ئه‌و حه‌وزه ماسییانه ده‌گرێته‌وه كه له‌سه‌ر زه‌وی ئاویی دروستكراوه، ئه‌وانه‌ش كه‌له‌سه‌ر زه‌وی دێمین بۆ سه‌ری ساڵی تازه دواخراون.
له‌سنوری داقوق زیاتر له چوار هه‌زار حه‌وزی ماسی هه‌یه‌و حكومه‌تی عیراق به‌بیانوی ئه‌وه‌ی ئه‌م حه‌وزانه هۆكارن بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاوی ژێر زه‌وی بڕیاریداوه ته‌واوی ئه‌و حه‌وزانه بڕوخێنێت. به‌شێكی له 15ی 10 به‌شێكیشی له 30ی 12 ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی ئه‌و خاوه‌ن حه‌وزانه‌ی لێكه‌وتۆته‌وه و ده‌ڵێن كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر بژێوی ژیانیان دروست ده‌كات.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP