دۆلار به‌ره‌و هه‌ڵكشانی زیاتر ده‌ڕوا

عێراق
11:28 - 2023-10-10


ئه‌مڕۆش به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دیناری عێراقی به‌رده‌وامه‌ له‌ هه‌ڵكشان و له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كانی ئاڵوگۆڕی دراو و تا ئه‌م ساته‌ به‌های دۆلار زۆر به‌خێرایی به‌زرده‌بێته‌وه‌.
 
به‌پێی زانیارییه‌كان له‌ نێو بازاڕه‌كانی ئاڵوگۆڕی دراو به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی بازاڕدا به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینار به‌رزبونه‌وه‌ی به‌خۆوه‌ بینی و له‌ ئێستادا به‌های 100 دۆلار گه‌یشتووه‌ته‌ زیاتر له‌ 163 هه‌زار 650 دینار و له‌ ئاڵوگۆڕی خێرادایه‌.

 
 به‌ بۆچوونی به‌شێك له‌ ئابووریناسان و چاودێرانی بازاڕی دراو،هۆكاری سه‌ره‌كی به‌رزبونه‌وه‌ی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دیناری عێراقی لاوازیی بڕیاره‌كانی بانكی ناوه‌ندیی عێراقه‌ كه‌ به‌ئامانجی كۆنتڕۆڵكردنی به‌های دۆلار ده‌ریكردون،  كه‌ كاریگه‌ریی ئه‌وتۆی له‌سه‌ر بازاڕ نه‌كردووه‌.
 
 ئه‌مه‌ له‌كاتێكدا ئه‌مڕۆ تا ئێستا بانكی ناوه‌ندیی عێراق خشته‌ی بڕی خستنه‌بازاڕی دۆلاری رانه‌گه‌یاندووه‌.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP