ئاژانسی هه‌واڵی سوریا له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازییه‌وه رایگه‌یاند، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سوپای ئیسرائیل له ناوچه‌ی رۆژئاوای لازقیه‌وه هێرشێكی ئاسمانیان ئاڕاسته‌ی سوریا كردووه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، هێرشه ئاسمانییه‌كانی ئیسرائیل هه‌ریه‌كه له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دیمه‌شق و حه‌له‌بی به ئامانج گرتووه، له ئه‌نجامی بۆردومانه‌كه‌ش كارگوزارێك له فڕۆكه‌خانه‌ی دیمه‌شق كوژراو كارمه‌ندێكی دیكه‌ش برینداربوه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕو، هه‌ر به‌هۆی بۆردومانه‌كانی ئیسرائیله‌وه زیانێكی مادی گه‌وره به فڕۆكه‌خانه‌كانی دیمه‌شق و حه‌له‌ب گه‌یشتوه، له ئێستاشدا گه‌شته ئاسمانییه‌كان و چالاكی ئه‌و دو فڕۆكه‌خانه‌یه راگیراون.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه، بۆردومانی سنوری ناوچه‌كانی سوریا له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه به‌رده‌وامه، به‌ڵام به ده‌گمه‌ن ئه‌و وڵاته دان به ئه‌نجامدانی ئه‌و بۆردومانانه ده‌نێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP