ئه‌مینداری گشتیی بزوتنه‌وه‌ی نوجه‌با رایگه‌یاند
كه، مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی عێراق، بڕیاریداوه له رووی سه‌ربازییه‌وه وڵاته‌كه
رزگاربكات، ده‌شڵێت شاد‌و به‌خته‌وه‌ره ئه‌و كه‌سه‌ی به‌شداریی یان پشتیوانیی ده‌كات.
ئه‌كره‌م كه‌عبی،
ئه‌مینداری گشتیی بزوتنه‌وه‌ی نوجه‌با، كه گروپێكی چه‌كداری عێراقیه، له ئه‌ژماری
خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (x) رایگه‌یاندووه: "ئه‌وه‌ی له‌مه‌ودوا دێت،
مه‌زنتره، مقاومه‌ی ئیسلامی بڕیاریداوه عێراق له رووی سه‌ربازییه‌وه ئازاد
بكات و پرسه‌كه یه‌كلایی بكاته‌وه، سه‌ركه‌وتن بۆ ئیسلامه.. راوه‌ستان نیه..
سادو سه‌ودا نیه پاشه‌كشه نیه".
ئه‌مه له‌كاتێكدا له چه‌ند رۆژی رابردوودا لێپرسراوێكی
باڵا‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا رایگه‌یاندبوو: له 17ی تشرینی یه‌كه‌مه‌وه
14 هێرش به موشه‌ك و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان كراوه‌ته‌سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی
له عێراق و 9 هێرشی هاوشێوه‌ش كراوه‌ته سه‌ر بنكه‌كانیان له سوریا.
مقاومه‌ی ئیسلامیش له عێراق به‌رپرسیارێتیی خۆی
له ئه‌نجامدانی زۆربه‌ی ئه‌و هێرشانه راگه‌یاندوه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP