ڤێرمین كێشە لە نێوان بەرشەلۆنە و دوو یانەی ئینگلیزی دروست دەكات

وەرزش
15:33 - 2023-11-02

ڤێرمین كێشە لە نێوان بەرشەلۆنە و دوو یانەی ئینگلیزی دروست دەكات
دوو یانەی ئینگلیزی ڕووبەرووی بەرشەلۆنە دەبنەوەو دەیانەوێ رەنجی ماندوو بون و چاودێریكردنی یەك ساڵی بەرشەلۆنە لۆ یاریزانێك بە فیرۆ بدەن ، سالێكی تەواوە ئیدارەی یانەی بەرشەلۆنە بەووردی چاودێری توانكانی ئارسەر ڤێرمینی بەلجیكی و یاریزانی یانەی رۆیاڵ ئەنتۆرب دەكات و دەیەوێت پەلكێشی ریزبی یانەكەی بكات ، ئەو یاریزانە تەمەن 18 ساڵانە بۆندەكەی لە ساڵی 2026 كۆتایی پێ دێت ، بەڵام ئیدارەی یانەكە بە بەرشەلۆنەیان راگەیاندوە یانەكانی مان یونایتد و لیڤەرپول چاودێری ڤێرمین دەكەن و ئامادەن 20 – 25 ملیۆن یۆری پێ بدەن ، هەرچەندە نرخی لە گواستنەوەی یاریزانان 17 ملیۆن یۆرۆ تێپەڕناكات .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP