ئاراس محەمەد ئاغا و میر فەیسەل کەریم خان کۆمەلێك سەرەدانیان ئەنجامدا لە شاری موسڵ
لە چوارچێوەی دیدار و سەردانییە مەیدانییەکانی بۆ لای چین و توێژەکانی نەینەوا و دەوروبەری، ئەمڕۆ پێنج شەمە ٢-١١-٢٠٢٣ ئاراس محەمەد ئاغا ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی بەھاورێیەتی میر فەیسەڵ کەریم خان برادۆستی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی و ژمارەیەك سەردان و دیداریان لە پارێزگای نەینەوا ئەنجامدا و چاویان کەوت بە ژمارەیەك کەسایەتی و گەنجان ولاوان و ژنانی شارەکە.
لەوانەش سەرەدانی خانەوادەی شێخ لەتیف ئەحمەد ئاغا زێبارییان کرد و لەلایەن (دڵدار عەبدڵا زێباری) سەرۆکی لیستی یەکێتی و خەڵکی نەینەوا و خزمانەوە پێشوازی کران ، دواتریش چاویان کەوت بە ژمارەیەك گەنج و لاوی بەری راستی نەینەوا و ناحیەکانی بەعشیقە و بەرتلە
لەوتەیەکیشدا ئاراس محەمەد ئاغا رایگەیاند : یەکێتی پاڵپشتی تواناکانی گەنجانە، هەروەها ئاماژەی بەڕۆل و تواناکانی گەنجان کرد لە خزمەتکردنی وڵات و بەشداری پێکردنیان لە سێکتەرە جیاوازەکان بەمەرجێك دەرفەت و ھەلی کاری گونجاویان بۆ برەخسێنرێت ، ھاوکار و پالپشتی سەرەکی تواناکانیان دەبین بەئامانجی خزمەتکردنی ئەو توێژە گرنگەی کۆمەڵگا .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP