پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیکان داوایكرد جه‌نگی نێوان ئیسرائیل و فەلەستینییەکان ڕابگیرێت و بارمتەکان ئازاد بكرێن و هاوکاری مرۆیی بگەیەنرێتە غەززە، کە له دۆخێكی زۆر مەترسیداردایه.
پاپا فرانسیس دوای نوێژكردنی لە گۆڕەپانی سانت پەترۆس لە ڕۆما، ئاماژەی بۆئەوەكرد کە "بیر لە دۆخی مەترسیداری فەلەستین و ئیسرائیل دەکاتەوە، کە زۆر کەس ژیانیان لەدەستداوە".
پاپای ڤاتیکان وتی: تكاتان لێده‌كه‌م جه‌نگ رابگرن، هیوادارم هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان تاوتوێبكرێن بۆ رێگریكردن فراوانبوونی رووبه‌ری ململانێكان و به‌هاناوه‌چوونی برینداران گه‌یاندنی هاوکارییه‌كان بۆ ناو غه ززه ، که دۆخی مرۆیی له‌و شاره‌دا زۆر مه ترسیداره، هه‌روه‌ها باره‌مته‌كانش ده‌ستبه‌جێ ئازاد بکرێن. "
ئه‌مه چه‌ندین جاره پاپای ڤاتیكان لەدوای ده‌ستپێكردنی جه‌نگی حه‌ماس ـ ئیسرائیل لە ٧ی ئۆکتۆبەردا داوای "کۆتاییهێنان بە شەڕ و ئازادکردنی بارمتەکان و گەیاندنی هاوکاری مرۆیی بۆ غەززە"ی کردووە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP